بزووتنەوەی گۆڕان و بزووتنەوەی ئیسلامی کۆبونەوە

15/04/2026

ئەمڕۆ چوارشەممە، لە چوارچێوەی سەردانەکانیدا بۆ لای هێز و لایەنە سیاسییەکان، شاندێکی باڵای بزووتنەوەی گۆڕان لە شاری هەولێر سەردانی بزووتنەوەی ئیسلامیی کوردستانی کرد و لەلایەن بەرپرسانی باڵای ئەو حزبەوە پێشوازییان لێکرا.

شاندەکەی بزووتنەوەی گۆڕان کە پێکهاتبوون لە هەریەک لە دلێر عەبدولخالق، ڕۆڤان سەروەت، شاخەوان ڕەئوف بەگ و چۆمان محەمەد، ئەندامانی جڤاتی نیشتمانیی بزووتنەوەکە، لەلایەن شاندێکی میوانداری بزووتنەوەی ئیسلامییەوە پێشوازییان لێکرا، کە پێکهاتبوون لە د. عەبدوڵا وەرتێ و مامۆستا ئەحمەد گەرمیانی، ئەندامانی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسی، هەروەها د. پشتیوان سابیر، نەوزاد گرد عازەبانی و محەمەد خۆشناو، ئەندامانی سەرکردایەتیی بزووتنەوەی ئیسلامی.

ئەم سەردانەی بزووتنەوەی گۆڕان بەشێکە لەو دەستپێشخەرییەی کە بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییە سیاسییەکان، خستنەڕووی دیدگایەکی نوێ بۆ قۆناغی داهاتوو، چارەسەرکردنی کێشەکان و پاراستنی قەوارەی هەرێمی کوردستان دەستیپێکردووە، کە پێشتریش لە چوارچێوەی هەمان دەستپێشخەریدا شاندەکە سەردانی هەریەک لە یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان، حزبی شیوعی، کۆمەڵی دادگەری و یەکگرتووی ئیسلامییان کردووە.


هەواڵی زیاتر