شاندێکی بزوتنەوەی گۆڕان و حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان کۆبونەوە

16/04/2026

لە چوارچێوەی هەوڵەکانی بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییە سیاسییەکان و یەکڕیزیی نیشتمانی، شاندێکی باڵای بزووتنەوەی گۆڕان سەردانی حزبی زەحمەتکێشانی کوردستانی کرد و لەلایەن بەرپرسانی باڵای ئەو حزبەوە پێشوازییان لێکرا.

شاندەکەی بزووتنەوەی گۆڕان کە پێکهاتبوون لە هەریەک لە دلێر عەبدولخالق، ڕۆڤان سەروەت، شاخەوان ڕەئوف بەگ، ئەندامانی جڤاتی نیشتمانی، لەلایەن شاندێکی میوانداری حزبی زەحمەتکێشانی کوردستانەوە پێشوازییان لێکرا، کە پێکهاتبوون لە بێکەس قادر، جێگری سکرتێری حزب، شاخەوان عەبدوڵا و حەمەڕەش ئەحمەد، ئەندامانی مەکتەبی سیاسی، دڵزار عەبدوڵا، بەرپرسی مەکتەبی پەیوەندییەکان و بەدرخان ئەحمەد، ئەندامی مەکتەبی پەیوەندییەکانی حزبەکە.

ئەم سەردانەی بزووتنەوەی گۆڕان بۆ لای حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان، لە درێژەی ئەو زنجیرە کۆبوونەوانەدایە کە لەگەڵ لایەنە سیاسییەکانی دیکەی هەرێمی کوردستان دەستیپێکردووە، بە ئامانجی خستنەڕووی دیدگایەکی نوێ بۆ قۆناغی داهاتوو، چارەسەرکردنی کێشەکان و پاراستنی قەوارەی هەرێمی کوردستان.


هەواڵی زیاتر