بزووتنەوەی گۆڕان: پشتیوانی لە نوێنەرایەتیی ڕاستەقینەی پێکهاتەکان دەکەین

16/04/2026

بزووتنەوەی گۆڕان پشتیوانیی خۆی بۆ نوێنەرایەتیی ڕاستەقینەی پێکهاتەکان لە هەرێمی کوردستان دووپات دەکاتەوە و جەخت لە پێدانی مافی یەکسان بە سەرجەم چین و توێژەکان بەبێ جیاوازیی نەتەوەیی و ئایینی دەکاتەوە.

لە میانی سەردانی شاندێکی بزووتنەوەی گۆڕان بۆ لای بزووتنەوەی دیموکراتی ئاشووری، شاخەوان ڕەئوف بەگ، ئەندامی جڤاتی نیشتمانیی بزووتنەوەکە ڕایگەیاند، بزووتنەوەی دیموکراتی ئاشووری خاوەنی مێژوویەکی قووڵی خەباتی چەکداری، سیاسی و مەدەنییە بۆ پارێزگاریکردن لە مافی کلدان، ئاشووری و مەسیحییەکان، بۆیە بزووتنەوەی گۆڕان پشتیوانی لە هەموو نوێنەرایەتییەکی ڕاستەقینەی پێکهاتەکان دەکات.

شاخەوان ڕەئوف بەگ سەبارەت بە مافی پێکهاتەکان لە پرۆسەی سیاسیدا وتی: "داوا دەکەین سیستمی دیموکراتی لە عێراق و هەرێمی کوردستاندا، مافی وەک یەک بە هەموو چین و توێژ و پێکهاتەکان بدات، دوور لە ڕەچاوکردنی ڕەگەزی، جیاوازیی نەتەوەیی و ئایینی."


هەواڵی زیاتر