شاندی گۆڕان سەردانی پارتی چاكسازی توركمانی كرد

16/04/2026

لە درێژەی سەردانەكانی شاندی بزوتنەوەی گۆڕان بۆ لای لایەنە سیاسیەكان و ئەو لایەنە سیاسیانەش كە نوێنەرایەتی پێكهاتەكانی هەرێمی كوردستانی دەكەن، ئەمڕۆ پێنجشەممە (١٦ی٤ی٢٠٢٦) سەردانی بارەگای پارتی چاكسازی توركمانیان كرد.

سەردانی شاندەكەی گۆڕان دوای كۆتایی هاتن و سەركەوتنی كارەكانی كۆنفرانسی نیشتمانیە بە ئامانجی باشتركردنی پەیوەندیەكان لەگەڵ لایەنە سیاسیەكانی هەرێمی كوردستان و ئەو لایەنانەش كە نوێنەرایەتی پێكهاتەكان دەكەن، لەو چوارچێوەیەدا پارتی چاكسازی توركمانی پیرۆزبایی ئاڕاستەی بزوتنەوەی گۆڕان كرد و داوایانكرد پەیوەندیەكی باشیان هەبێت لەسەر بنەمای پاراستنی ماف و بەرژەوەندیەكانی خەڵكی كوردستان و پێكهاتەكان.

شاندی بزوتنەوەی گۆڕان پێکهاتبوون لە؛ دلێر عەبدولخالق، شاخەوان ڕەئوف بەگ و ڕۆڤان سەروەت، ئەندامانی جڤاتی نیشتمانی و لەلایەن عەبدولقلدر بازرگان سەرۆكی پارتەكە و مونا قەهوەچی جێگری سكرتێری پارتەكە و ژمارەیەك لە ئەندامانی سەركردایەتی پارتەكەوە پێشوازیان لێكرا.


هەواڵی زیاتر