شاندی گۆڕان: پشتیوانی پێكەوەژیان و پێكهاتەكانین

25/04/2026

شاندێكی گۆڕان سەردانی دەكات و ڕایدەگەیەنێت؛ گۆڕان پشتیوانی پێکهاتەکان لە هەرێمی کوردستان دەكات و لەگەڵ پێكەوەژیان و پێدانی مافی یەکسانە بە سەرجەم چین و توێژەکان بەبێ جیاوازیی نەتەوەیی و ئایینی.

ئەمڕۆ شەممە ٢٠٢٦/٤/٢٥ شاندێکی گۆڕان کە پێکهاتبوون لە ئاوارە سلیمان و کاروان محمد ئەندامانی جڤاتی نیشتمانی لە هەولێر سەردانی پارتی چاکسازی تورکمانیان کرد و بەبۆنەی ٢١ ساڵەی دامەزراندنی پارتەكە و لەلایەن عبدالقادر بازرگان سەرۆکی پارتی چاکسازی تورکمانی و منی نبی قهوەجی جێگری سەرۆک پێشوازیان لێکرا.

لە دیدارێكدا وێڕای گەیاندنی پەیامی پیرۆزبایی، جەختکرایەوە لەسەر چڕکردنەوەی هەوڵەکان بۆ پتەوکردنی هەماهەنگی و چەسپاندنی زیاتری بنەماکانی پێکەوەژیانی سیاسی لە هەرێمی کوردستان.


هەواڵی زیاتر