هەولێر، شاندێکی باڵای ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی سەردانی بزوتنەوەی گۆڕان دەكەن

15/06/2026

ئەمڕۆ دوشەممە، شاندێکی باڵای ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی، سەردانی بزووتنەوەی گۆڕانیان کرد لە شاری هەولێر و گفتوگۆ لەبارەی باشكردنی پەیوەندیە سیاسیەکانی نێوان هەردولا کرا و جەختکرایەوە کە پێویستە ململانێ سیاسیەکان نەبنە هۆی دواخستن و نەناردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم و پێویستە بە یەکچاو سەیری هاوڵاتیانی عێراق بکرێت لە زاخۆوە تا بەسرە.
شاندەکەی ڕەوتی حیکمە پێکهاتبوون لە سەباح ساڵحی، نوێنەری عەممار حەکیم لە کوردستان، فازڵ حەیدەری، بەڕێوەبەری نووسینگەی هەولێری ڕەوتەکە و بژار خۆشناو، لێپرسراوی پەیوەندییەکان و لەلایەن ئاوارە سلێمان و کاروان محەممەد، ئەندامانی جڤاتی نیشتمانی و سەید حەسەن، لێپرسراوی کارگێڕیی بزوتنەوەی گۆڕان لە هەولێر پێشوازییان لێکرا.
لەدیدارەكەدا بزوتنەوەی گۆڕان داوایكرد لایەنە سیاسیە نیشتمانیەكان. لە عێراق ڕۆڵ بگێرن بۆئەوەی ململانێ سیاسییەکان نەبنە هۆی نەناردن و دواخستنی مووچەی هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان، جەختیش دەکاتەوە کە دەبێت لە دەوڵەتی فیدراڵیی عێراقدا هاووڵاتییان لە زاخۆوە تا بەسرە بە یەک چاو سەیر بکات.
هاوكات گفتوگۆ لەبارەی پتەوکردنی پەیوەندییەکانی هەردوولا لەسەر ئاستی باڵا و کابینەی ئێستای حکومەتی عێراق کرا. لای خۆیەوە بزووتنەوەی گۆڕان ئاماژەی بە ڕۆڵی عەممار حەکیم لە عێراق و هەرێمی کوردستان کرد، کە ڕۆڵێکی كاریگەری هەبووە لە ئاشتەوایی و تێپەڕاندنی قەیرانەکاندا و پێویستە بە هەمان ڕۆڵی هەبێت بەرامبەر شایستە داراییەكانی خەڵكی كوردستان.


هەواڵی زیاتر