شاندی بزوتنەوەی گۆڕان سەردانی فارس عیسا، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستانیان کرد لە بەغداد

15/06/2026

لە چوارچێوەی سەردانە دیپلۆماسییەکانیدا بۆ شاری بەغدا، شاندی باڵای بزووتنەوەی گۆڕان بە سەرۆکایەتیی دانا ئەحمەد مەجید، لەگەڵ فارس عیسا، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغداد کۆبونەوە.
ئەم دیدارە لە دووەم ڕۆژی سەردانەکەی شاندی باڵای بزووتنەوەی گۆڕان دێت بۆ پایتەختی عێراق، کە لەکۆبونەوەکەدا لەگەڵ نوینەری حکومەتی هەرێم بزووتنەوەی گۆڕان جەختی لەسەر پاراستنی سەقامگیری و ئاشتیی سیاسی و کۆمەڵایەتی لە عێراقدا کردووەتەوە. هاوکات، گفتوگۆی چڕ لەسەر تێپەڕاندنی ئەو قەیران و ئاستەنگانە کراوە کە ڕووبەڕووی پرۆسەی سیاسیی عێراق بوونەتەوە، لەگەڵ پێداگریی تەواو لەسەر چارەسەرکردنی ڕیشەیی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و عێراق.
بزووتنەوەی گۆڕان ئاماژەی بەوەش کردووە کە دەبێت چارەسەرەکان لە چوارچێوەی دەستووردا بن و خزمەت بە بەرژەوەندییە گشتییەکان و باشترکردنی ژیانی خەڵک بکەن.


هەواڵی زیاتر