دانا ئەحمەد مەجید و دادوەر فایەق زێدان کۆدەبنەوە

15/06/2026

لە چوارچێوەی سەردانە دیپلۆماسییەکانیدا بۆ شاری بەغدا، شاندی باڵای بزووتنەوەی گۆڕان بە سەرۆکایەتیی دانا ئەحمەد مەجید، لەگەڵ دادوەر فایەق زێدان، سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراقی فیدراڵ کۆبووەوە.

لە دووەم ڕۆژی سەردانەکەی شاندی باڵای بزووتنەوەی گۆڕان بۆ بەغدای پایتەختی عێراق، ئەمڕۆ دوشەممە شاندی باڵای گۆڕان لەگەڵ سەرۆکی دەسەڵاتی دادوەریی عێراق کۆبوونەوە بۆ درێژەدان بە دیدار و گفتوگۆ سیاسی و دیپلۆماسییەکانیان.

لە کۆبونەوەکەدا بزووتنەوەی گۆڕان جەختی لەسەر پاراستنی سەقامگیری و ئاشتیی سیاسی و کۆمەڵایەتی لە عێراقدا کردەوە، هاوکات گفتوگۆی چڕ لەسەر تێپەڕاندنی ئەو قەیران و ئاستەنگانە کرا کە ڕووبەڕووی پرۆسەی سیاسیی عێراق بوونەتەوە، لەگەڵ پێداگریی تەواو لەسەر چارەسەرکردنی ڕیشەیی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و عێراق.
بزووتنەوەی گۆڕان لە سەردان. و. دیدارەكانیدا دووپاتی دەكاتەوە كە چارەسەرەکان لە چوارچێوەی دەستووردا بن و خزمەت بە بەرژەوەندییە گشتییەکان و باشترکردنی ژیانی خەڵک بکەن.


هەواڵی زیاتر