ئەنجومەنی گۆڕان لە ئەڵمانیا: كورد بە یەكڕیزی دەتوانێت ڕوبەڕوی ئاڵنگاریەكان ببێتەوە

29/07/2026

ئەنجومەنی بزوتنەوەی گۆڕان لە ئەڵمانیا، بەشداری ڕێوڕەسمی رێزگرتن لە یادی ژمارەیەك شەهید دەكات و جگە لە دوپاتكردنەوەی هاوخەمی، جەخت دەكاتەوە لەوەی گەلی كورد بە یەكڕیزی و یەكگوتاری و یەكدەنگی دەتوانێت ڕوبەڕوی ئاڵنگارییەكان ببێتەوە و دۆزە ڕەواكەی بناسێنێت.

وەفدی بزوتنەوەی گۆڕان پێکهاتبوو لە  مەریوان حەمدی، بەرپرسی ئەنجومەنی بزوتنەوەی گۆڕان لە ئەڵمانیا، و نالی پشدەری، ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری ئەنجومەن، بەشداری یاد و رێوڕەسمی ڕیزگرتن لە قوربانیدانی ئەو شەهیدانە كرد كە بەهۆی هێرشەوە لە سلێمانی شەهید بوون و جگە لە دەربڕینی هاوخەمی و هاوسۆزییان لەگەڵ بنەماڵەی شەهیدان و هاوڕێیانی کۆمەڵە، جەختیان لەسەر گرنگی یەکڕیزی نەتەوەیی و هاوکاری نێوان هێز و لایەنە کوردستانییەکان کردەوە.

شاندەكە ئامادەیی تەواوی بزوتنەوەی گۆڕانیان بۆ پشتیوانیکردن و بەهێزکردنی هاوکاری و هەماهەنگی لە پێناوی پاراستنی بەرژەوەندی گشتیی گەلی کورد و بەرزڕاگرتنی هاوبەشە نەتەوەییەکان دووبارە پشتڕاست کردەوە.


هەواڵی زیاتر