گۆڕان پشتیوانی بۆ پێكهاتەكان دوپات دەكاتەوە
01/11/2026
وەفدێکی بزوتنەوەی گۆڕان پەیامی پیرۆزبایی ئاڕاستەی حزبی
بێت نەهرێن دەكات و جەخت دەكاتەوە لەوەی بزوتنەوەكە پشتیوانی پێكهاتەكان دەكات و
خوازیاری ئەوەیە خۆیان نوێنەرایەتی راستەقینەی پێكهاتەكانیان بكەن.
ئەمڕۆ یەكشەمە، وەفدێکی مەکۆی هەولێری بزوتنەوەی گۆڕان بە
مەبەستی گەیاندنی پەیامی پیرۆزبایی بە بۆنەی پەنجایەمین ساڵیادی دامەزراندنی حزبی بێت
نەهرێن، سەردانی بارەگای حزبەکەیان کرد و لەلایەن رۆمیۆ هەکاری سەرۆکی حیزب و سەرکردایەتیەوە
پێشوازیان لێكرا.
لە سەردانەکەدا، شاندی گۆڕان وێڕای ئەوەی پەیامی
پیرۆزبایی ئاڕاستەی سەرکردایەتی و ئەندامان و لایەنگرانی حزبەکە کرد، هیوای خواست بەردەوام
بن لە خزمەتکردنی پێکهاتەکان و پێشخستنی گیانی پێکەوەژیان و برایەتی لە هەرێمی کوردستان
و دوپاتی كردەوە كە گۆڕان پشگیریی مافی پێكهاتەكان و نوێنەرایەتی
ڕاستەقینەیان دەكات بۆئەوەی خزمەت بە خودی پێكهاتەكان بكەن.