وەفدێکی گۆڕان لەگەڵ بەرپرسی کاروباری سیاسیی کونسوڵخانەی بەریتانیا کۆبووەوە

07/11/2026

وەفدێکی بزووتنەوەی گۆڕان لە هەولێر لەگەڵ تۆم برۆملی Tom Bromley بەرپرسی کاروباری سیاسیی کونسوڵخانەی گشتیی بەریتانیا، کۆبووەوە.
لە کۆبونەوەکەدا، گفتوگۆیان لەبارەی دۆخی پێشهاتە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان و پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغدا و گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە کرا.
هەردوو لا بیروڕایان لەبارەی دۆخی سیاسیی ناوچەکە و دوا پێشهاتەکان گۆڕییەوە.


هەواڵی زیاتر