شاندێکی بزووتنەوەی گۆڕان لەگەڵ جێگری کۆنسوڵی گشتیی تورکیا کۆبووەوە

07/11/2026

ئەمڕۆ دووشەممە، ٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٦، دلێر عەبدولخالق و شاندی یاوەری لەگەڵ مەحمەت ئەکتاش، جێگری کۆنسوڵی گشتیی کۆماری تورکیا و بەرپرسی مەلەفی سیاسیی کۆبوونەوە.
پلانکاری کۆبونەوەکە، تاوتوێکردنی دوایین پێشهاتە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان، عێراق و ناوچەکە لەگەڵ باسکردنی ئەو فاکتەرانەی کاریگەرییان لەسەر بارگۆڕانی ڕوداوەکان هەیە.
لە دیدارەکەدا، کە لە کۆنسوڵخانەی گشتیی کۆماری تورکیا لە هەولێر بەڕێوەچوو، هەردوو لا ڕوانگە و هەڵسەنگاندنی خۆیان لەبارەی دۆخی سیاسی و ئەمنی و ئاڵنگارییەکانی قۆناغی ئێستا ئاڵوگۆڕ کرد. هەروەها ڕێگاکانی چارەسەرکردنی کێشەکان و تێپەڕاندنی گرژییەکان لەڕێی گفتوگۆ و تێگەیشتنی هاوبەشەوە خرایە بەرباس.
لە بزوتنەوەی گۆڕان هەریەک لە ڕۆڤان سەروەت ئەندامی ئەنجومەنی سیاسیی و کەیهان عومەر لە بۆردی پەیوەندی دیپلۆماسیەکان بەشداربوون.


هەواڵی زیاتر