پەیامی مەکۆی کفری لەساڵیادی ڕاپەرینی شاری کفریدا
10/03/2020
لەیادی ٢٩ ساڵەی ڕاپەرینی گەلەکەمان لەدژی رژێمی بەعسی گۆڕ بەگۆڕ درود و سڵاو دەنێرین بۆ رۆحی شەھیدانی ئازادی کوردستان و سوپاس و وەفا بۆ سەرکردە و ئەندازیاری ڕاپەرین ڕەوانشاد نەوشیروان مستەفا.
ھاوشارییانی کفری بەئەمەک و خۆشەویست بیست و نۆساڵ پێش ئێستا پێشمەرگە پارتیزانەکان و شانەی رێکخستنەکانی سوپای رزگاری کوردستان «سرک» بەرەی کوردستانی و خەڵکی دڵسۆز و تێکۆشەری کفری لەماوەیەکی کەمدا توانیان ئەم شارە دێرینەی کوردستان بۆیەکەم جار بۆنی ئازادی و بەھاری سەربەخۆیی بكا.
لەم یادەدا کە رۆژێکی مێژووی گرنگی قۆناغی راگوزەری میللەتەکەمان بە ناوی ئەنجوومەنی قەزای کفری بزوتنەوەی گۆڕان پیرۆزبایی گەرم لەکەسووکاری شەھیدانی ڕاپەرین و پێشمەرگە تێکۆشەرەکان و خەڵکی ئازادیخوازی گەلەکەمان ئەکەین و ڕایدەگەیەنین, ئایا پەیامەکانی ڕاپەڕین وەکو خۆی گەیشت و جێ بەجێ کرا، ئازادی و ژیان و بژێوی خەڵک باشتر بوو ، حوکمڕانی ٢٨ ساڵەی کوردستان ڕەشید بوو، لە ئێستادا گرنگە بە ھەموومان بەردەوامبین لە ڕاپەرین بۆ بەگژاچوونەوەی گەندەڵی و بنەبڕکردنی و چاکسازی لەھەموو سێکتەرەکانی حوکمڕانی و نەھێشتنی پاوانخوازی و ھتد .... بۆ ئەوەی پەیامە جوانەکانی ڕاپەرین ھەمیشە بەردەوام بێ و گەلەکەمان چیدی تووشی نا ئومێدی و شکست و دابڕان نەبێ.
درود بۆ سەرجەم شەھیدانی ڕاپەڕین
بزووتنەوەی گۆڕان
ئەنجوومەنی قەزای کفری
١٠/٣/٢٠٢٠