گروپی داکۆکی لەکفری سەردانی مەکۆی کفری ده‌كه‌ن
10/03/2020
دوێنێ دوشه‌مه9-3-2020 گروپی داکۆکی لەکفری سەردانی مەکۆی کفری بزوتنەوەی گۆڕانیان کرد لەلایەن باژێروان و ھەلسوراوانی مەکۆ پێشوازیان لێ‌کرا.
ئامانج له سه‌ردانه‌كه بۆ بەدواداچوونی چەند پرۆژه و کێشەیەک بوو مەبەستی بوژانەوەی شاری کفری لای خۆیانه‌وه باژێڕوان و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی قه‌زای كفری پشتیوانی خۆیان ده‌ربڕی بۆ هه‌ركارێك كه له خزمه‌تی شاری كفری و هاولاتیانیدابیت و بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانیش به‌رده‌وام كاری له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه كردوه كه هاوكاری سه‌رجه‌م ئه‌و هه‌وڵانه بێت كه ده‌درێت بۆ خزمه‌تی گشتی له هه‌رێمی كوردستاندا.