ئەنجومەنی قەزای هەولێری بزوتنەوەی گۆڕان: ئامادەی هەمو هاوکاریەکی لایەنە پەیوەندیدارەکانین بۆ ڕوبەڕوبونەوەی کۆرونا

14/03/2020

ئەنجومەنی قەزای هەولێری بزوتنەوەی گۆڕان لە ڕاگەیەندراوێکدا ئامادەی خۆیان بۆ هاوکاری لایەنە پەیوەندیدارەکان، بۆ ڕوبەڕوبونەوەی کۆرۆنا دەردەبڕن و داوادەکەن؛ هاوڵاتیان پابەندی ڕێنماییە تەندروستیەکانبن.

دەقی ڕاگەیەندراوەکە.

ڕاگەیەندراوێك لەئەنجومەنی قەزای هەولێری بزوتنەوەی گۆڕان

هاوڵاتیانی بەڕێز...
وەك ئاگادارن هەرێمی كوردستان و كۆی جیهان بەدۆخێكی هەستیاردا تێپەڕ دەبێت بەهۆی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی كۆڕۆناوە، بۆیە ئێمە وەكو ئەنجومەنی قەزای هەولێری بزوتنەوەی گۆڕان داواكارین سەرجەم هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان پابەندی ڕێنماییە تەندروستیەكان و ڕینماییەكانی تایبەت بە خۆپاراستنی ئەم ڤایرۆسە بن و جێبەجێكردنی ڕینماییەكان دەبێتە هۆی پاراستنی خۆمان و خانەوادەكان و كۆی هاوڵاتیان، هەروەها هەرجۆرە بڕیارێك بۆ خۆپارستن لەم ڤایرۆسە و جێبەجێكردنی هاوكار دەبێت بۆ ڕوبەڕوبنەوەی و دەرچون لەم دۆخە و پێویستە هەمو لایەك پێوەی پابەند بن.
 پێویستە بەگیانێكی بەرپرسیارانەوە مامەڵە لەگەڵ ئەم دۆخەدا بكەین و ئەوەی لەتوانای هەر تاكێكمان دابێ بیكەین، بۆ ڕەچاوكردنی بارودۆخەكە لەسەرجەم ڕوەكانەوە، هەر جۆرە هاوكاریەك و بڵاوكردنەوەی هۆشیاری خۆپارێزی تایبەت بەم ڤایرۆسە ئەركی هەمومانە.
هاوكات ڕای دەگەیەنین وەكو ئەنجومەنی قەزای هەولێری بزوتنەوەی گۆڕان  و هەڵسوڕاوانمان لەشارەکە ئامادەیی خۆمان نیشان دەدەین بۆ هەر جۆرە هاوكاریەكی ڕوبەڕوبنەوەی ئەم پەتایە و هاوكاری كردنی تیمەكانی ڕوبەڕوبونەوەی ئەم ڤایرۆسە. جێبەجێكردنی ڕێنماییەكان زامنی پارێزگاریمانە.
هیوای سەلامەتی بۆ هەموان..

ئەنجومەنی قەزای هەولێری بزوتنەوەی گۆڕان
14/3/2020


هەواڵی زیاتر