ڕاگەیندراوێک لە ئەنجومەنی قەزای کفری بزوتنەوەی گۆڕانەوە

14/03/2020

ھاوڵاتیانی ئازیزی شاری کفری و دەورووبەری
وەک ھەموومان دەزانین کوردستان و جیھان بەھۆی مەترسی ڤایرۆسی کۆرۆنا covid19  بەدۆخێکی مەترسیداردا تێ دەپەرێت، ئێمە لە ئەنجوومەنی قەزای کفری بزوتنەوەی گۆڕان  داوا دەکەین لەسەرجەم ھاوڵاتیانی شارەکەمان و کوردستان بەگشتی پابەندی رێنماییە خۆپارێزییەکانی  تەندروستی بن و لەپێناو سەلامەتی خۆیان و کەس و کاریان ھاتوچۆی شوێنە گشتی و قەرەباڵغەکان نەکەن و ھەموومان پێکەوە بەرەنگاری ئەم ڤایرۆسە کوشندەیە ببینەوە و بە خۆپارێزی و جێ بەجێ کردنی رێنمایەکان و ھاوکاری کردنی تیمەکان، بۆیە لێرەوە ڕایی دەگەیەنێن کە وەکو ھەڵسوڕاوانی ئەنجومەنی قەزای کفری بزوتنەوەی گۆڕان ئامادەیی ھاوکارو پاڵپشتی و پشتیوانی تیمەکانی ڕووبەروو بوونەوەی ئەم ڤایرۆسە بین . ئومێد ئەکەین ھەموون لە تەندروستی باشدا بن و بەھیوای سەلامەتی بۆ ھەموو لایەک و سوپاس و دەستخۆشی بۆ تیمەکانی تەندروستی و ھێزەئەمنیەکان و دەزگا پەیوەندیدارەکان دەکەین.


ئەنجومەنی قەزای کفری
بزوتنەوەی گۆڕان
١٤/٣/٢٠٢٠


هەواڵی زیاتر