نزار مەحمود، وەکو پارێزگا مامەڵە لەگەڵ هەڵەبجە نەکراوە
31/10/2020
نزار مەحمود
باژێڕوانی هەڵەبجەی بزوتنەوەی گۆڕان:
🔹نیگەرانین لە خاوی هەنگاوەکانی چاکسازی
🔹 وەکو پارێزگا مامەڵە لەگەڵ هەڵەبجە نەکراوە
باژێڕوانی هەڵەبجەی بزوتنەوەی گۆڕان ڕایدەگەیەنێت: ئێمه‌ش خۆمان نیگه‌رانین لە خاوی جێبه‌جێ كردنی هه‌نگاوه‌كانی چاكسازی چونكه ئێمه سه‌قفی زه‌مه‌نیمان بۆدانابو بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌و هه‌نگاوانه به‌ڵام به‌داخه‌وه كه ئێمه چوینه ناو حكومه‌ت بۆخۆتان ئه‌زانن كه نه‌خۆشی كۆرۆنا بڵاوبۆته‌وه و بوەتە گرفتی بەردەم پرۆسەکە.
نزار مەحمود، باژێڕوانی هەڵەبجەی بزوتنەوەی گۆڕان و ئەندامی جڤاتی نیشتیمانی دەڵێت: هه‌روه‌ها مه‌رجی ئێمه بۆ چونه ناوحكومه‌ت چاكسازی بوه هیچ مه‌به‌ست و مه‌رامێكی ترمان نه‌بوه له به‌شداری كردن له حكومه‌تدا بۆیه ئه‌گه‌ر چاكسازی نه‌كرێت و نیه‌تی چاكسازییان نه‌بێت ئه‌گه‌ر نه‌یانه‌وێت بیكه‌ن ئه‌وه ئێمه‌ش قسه‌ی ترمان هه‌یه بۆ ئه‌و رێكه‌وتنه به‌ڵام له‌راستیدا پێمان وایه ئه‌كریت و لە ئایندەدا دەرئەنجامە باشەکانی دەبیندرێت، بەڵام پێویستی بە پشوو درێژی هەیە.
سەبارەت بە دۆخی خزمەتگوزاری لە پارێزگای هەڵەبجە نزار مه‌حمود، دەڵێت: من ناڵێم وه‌كو پارێزگا ته‌عامولی له‌گه‌ڵ ده‌كرێ چونكه ته‌ها هه‌ر پارێزگار و جێگرێكی هه‌یه، ماباقی ئیشه‌كانی تر كه له هه‌ر پارێزگایه‌ك هه‌یه له هه‌ڵه‌بجه نیه، به‌عه‌كسه‌وه ئه‌توانم بڵێم كاتێك قه‌زا بو هه‌ڵه‌بجه ئیشه‌كانی باشتر ئه‌كرا وه‌ك له ئێستا كه پارێزگایه به‌شێكه له وێرانه.
دەشڵێت: هه‌روه‌ها به‌شی زۆری په‌یوه‌ندی به حكومه‌ته‌وه هه‌یه كه نه‌یتوانیوه هه‌ندێ رێكار هه‌یه بیگرێته به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی داموده‌زگاكانی بكه‌وێته سه‌رپێی خۆی وه به‌شێكیشی عێراقه ئه‌توانم بڵێم عێراق هه‌نگاوی باشی ناوه تا هه‌رێمی كوردستان.