دامەزراوەی ژنانی گۆڕان سەردانی مەكۆ و ژنانی هەڵەبجە دەكات
02/08/2026
شاندێکی دامەزراوەی ژنانی بزووتنەوەی گۆڕان بەمەبەستی لە
نزیكەوە گوێگرتن لە داخوازیەكانیان و گرنگیدان بە ڕۆڵی ژنان و لە نزیکەوە ئاگاداربوون
لە ڕەوش و داواکارییەکانیان، سەردانی شاری هەڵەبجەیان کرد و لەلایەن ڕێبەند ئەحمەد،
سەرپەرشتیاری مەکۆ و ژمارەیەك لە ئەندامانی ئەنجومەنی قەزای هەڵەبجەوه پێشوازییان لێکرا.
لە سەردانەکەدا، بە هەماهەنگی لەگەڵ مەکۆ بەرپرس و
ژمارەیەك لە ئەندامانی دامەزراوەی ژنان، چەندین خێزانی سنوورەکە بەسەرکرانەوە و لە
کەشێکی دۆستانەدا گفتوگۆ و ئاڵوگۆڕی بیروڕا لەگەڵ خانمان و ژناندا کرا دەربارەی گرفت
و پێداویستییەکانیان.
هەریەك لە دامەزراوەی ژنان و مەکۆی هەڵەبجە جەختیان لە
بەردەوامی هەماهەنگی و رۆڵی ژنان كردەوە لە دامەزراوە و ئۆرگانەكان و بەرنامەی
سیاسی و پڕۆژەكانی بزوتنەوەکەدا.