نوێنەرى گۆڕان پرسى موشەکبارانکردنى ناوچەکانى کوردستان دەخاتە بەردەم وەزیرى دەرەوەى فینلاند

18/01/2024

نوێنەرى بزوتنەوەى گۆڕان چەند داواکارییەک پەیوەست بە پرسى کورد و پاراستنى ناوچەکانى کوردستان لە هێرشى موشەکى و درۆن دەخاتە بەردەم وەزیرى دەرەوەى فینلاند و بڕیارە لە ئایندەیەکى نزیکدا کۆبونەوەیەک لەنێوانیان رێکبخرێت بۆ گفتوگۆکردن لەبارەى دۆزى کورد و زیادکردنى پاڵپشتى نێودەوڵەتى.

پێککا هاڤیستۆ، وەزیری دەرەوەی فینلاند سەرۆکی پارتى سەوز کە بەهێزترین کاندیدە بۆ سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە و دۆستی گەلی کوردە، لە میتینگێکى بانگەشەى هەڵبژاردن کە لە شاری لاهتی بەڕێوەچوو، لە کارنامەى بانگەشەکەیدا پشتیوانی خۆی بۆ پەنابەران دووپاتکردەوە و ئیدانەی شەڕی ئۆکراین و هێرشەکانى سەر خاکى کوردستانى کرد.

لە پەراوێزی کۆبونەوەکەدا سیروان سابیر، نوێنەری بزوتنەوەی گۆڕان لە فینلاند دیدارێکى لەگەڵ وەزیرى دەرەوە ئەنجامدا و تێیدا تاوتوێى دۆخى کورد و ئاڵنگارى و پێشهاتە نوییەکان کرا و نوێنەرى بزوتنەوەى گۆڕان داوای لێکرد دەسەڵاتەکانی بەکاربهێنێت بۆ رێگریکردن لەهێرشى موشەکی و فڕۆکەى بێفڕۆکەوان کە دەکرێتە سەر خاکى کوردستان.


هەواڵی زیاتر