گۆڕان لە فینلاند: پشتیوانی یەكدەنگی و كاری پێكەوەیین بۆ دۆزی رەوای گەلی كورد
21/04/2026
وەفدی بزوتنەوەی گۆڕان لە رێوڕەسمێكدا لە فینلاند جەخت لەسەر
پێویستی یەکڕیزی و یەکدەنگی و یەكگوتاری گەلی کورد و پێكەوەیی پارتە سیاسیەكان لە
پرس و مافە نەتەوەیی و نیشتمانیەكان دەكاتەوە.
لە ڕێوڕەسمی (٢٢) هەمین ساڵرۆژی دامەزراندنی پارتی ژیانی
ئازادی کوردستان کە لە وڵاتی فینلاند ئامادەبوونی نوێنەرانی ژمارەیەک لە لایەنە
سیاسیەكان و چالاکوانانی کورد بەڕێوەچوو، هەریەك لە هەردی جەلال بەرپرسی پەیوەندی کۆمەڵایەتی
ئەنجومەنی فینلاند و خەسرەو جەلال، بازنەوانی هێلسینکی، بە نوێنەرایەتی بزووتنەوەی
گۆڕان بەشداریان تێداكرد و لە وتارێكدا كە بەناوی گۆڕانەوە پێشكەشیان كرد جەختیان
كردەوە لەسەر پێویستی یەکڕیزی و یەکگرتوویی گەلی کورد و گرنگی هاوکاریکردن و هاوپەیوەندی
نێوان هێزە سیاسییە کوردییەکان لە پێناو پاراستنی مافە نەتەوەییەکان و گەیشتن بە ئامانجە
گەورەکانی گەلی کورد. هەروەها، ئاماژە بە قوربانی و خەباتی بەردەوامی گەلەکەمان کرا
کە بەهێزی ویستی نەتەوەیی و ئازادیخوازیدا دەست پێدەکات و بەردەوام دەبێت.
لە رێوڕەسمەكەدا بواری گفتوگۆ و بەهێزكردنی پەیوەندی
نوێنەرایەتی لایەنە سیاسیەكان ڕەخسا و ئەوە دووپات كرایەوە كە هەمووان پاڵپشتی پێداویستی
و داخوازیەكانی ڕەوەندی كوردی بكەن.