دەستەى ئەنجومەنى قەزاى ناوەندى سلێمانى بزوتنەوەى گۆڕان دەستبەکاربون

20/04/2024

دواى هەڵبژاردنیان لە چوارچێوەى هەڵبژاردنە ناوخۆییەکانى بزوتنەوەى گۆڕاندا، ئەمرۆ شەممە (20/4/2024)، دەستەى ئەنجومەنى قەزاى سلێمانى لە رێوڕەسمێکدا لە مەکۆى سەرەکى بە ئامادەبونى ژمارەیەک لە هەڵسوڕاوانى گۆڕان لە ژور و رایەڵە و بازنەکان و تیمەکانى حکومەت، دەستبەکاربون.

رەئوف کاکى، باژێڕوانى سلێمانى بزوتنەوەى گۆڕان، لەچوارچێوەى هەڵبژاردنەک ناوخۆییەکاندا تیمێکى نوێ ئەمانەتى بەڕیوەبردنى دەستەى ئەنجومەنى قەزاى ناوەندى سلێمانى وەرگرتوە، دواى دەستبەکاربونى ستافى نوێ ئەم رێوڕەسمەمان رێکخستوە بۆ ناساندنى زیاترى ستافى نوێی مەکۆى سلێمانی لەگەڵ ئۆرگانەکانى بزوتنەوەکە و پتەوکردنەوەى پەیوەندییەکان و دوپاتکردنەوەى بەڵێن بۆ کارى پێکەوەیی و ئامادەکارى بۆ قۆناغى نوێ و روبەڕوبونەوەى ئاڵنگارییەکان.

وتیشى: بزوتنەوەى گۆڕان نزیکترین هێزى سیاسییە لە خەڵکەوە و لەگەڵ کۆى داواکارى و خەمەکانى هاوڵاتیاندایە و بۆئەوەش دەیان پڕۆژەى هەبوە، هەوڵدەدەین پردی پەیوەندی لەگەڵ گۆڕانخوازان و تەواوى هاوڵاتیان لە سنورەکەمان دروستبکەینەوە و ببینەوە بەو بزوتنەوەیەى ئەوان دەیانەوێت.


هەواڵی زیاتر