وەفدێکی مەکۆی سلێمانی: یەكڕیزی لە پرسە نەتەوەییەكان و پاراستنی بەرژەوەندیە گشتیەكان پێویستییە
16/08/2026
وەفدێکی
مەکۆی سلێمانی بزوتنەوەی گۆڕان لە سەردانی گەیاندنی پەیامی پیرۆزبایی ساڵیادی
پارتی دیموكراتی كوردستان ڕایدەگەیەنێت: یەكڕیزی لە پرسە نەتەوەییەكان و پاراستنی
بەرژەوەندیە گشتیەكان پێویستییەكی گرنگی قۆناغەكەیە.
ئەمڕۆ
16ی ئاب، وەفدێكی مەكۆی سلێمانی بەسەرپەرشتی ئاکۆ حەمە شەریف ئەندامی جڤاتی
نیشتیمانی و ئەندامانی ئەنجومەنی قەزای ناوەندی سلێمانی بزوتنەوەی گۆڕان سەردانی لقی
چواری پارتی دیموكراتی كوردستانی كرد و لەلایەن ئاری هەرسین بەرپرسی لق پێشوازیان
لێكرا.
لە
دیدارێكدا وێڕای گەیاندنی پەیامی پیرۆزبایی هەشتا ساڵەی یادی دامەزراندنی پارتی
دیموکراتی کوردستان، وەفدی گۆڕان ئاماژەیان بە گرنگی یەكڕیزی لە پرسە نەتەوەیی و
نیشتمانیەكان و پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاكانی خەڵك و دابینكردنی خزمەتگوزارییە
سەرەتاییەكان كردەوە.