دامەزراوەی پێشمەگە دێرینەكان و مەكۆی سلێمانی، هەماهەنگی بۆ رێكخستنەوە و بەهێزكردنەوە
11/10/2026
دامەزراوەی پێشمەگە دێرینەكان و مەكۆی سلێمانی بزوتنەوەی
گۆڕان جەخت لە كاری پێكەوەیی و هەماهەنگی بۆ رێكخستنەوە و بەهێزكردنەوەی
دامەزراوەكان دەكەنەوە.
ئەمڕۆ یەكشەممە (١١ی١٠ی٢٠٢٦)، شاندێكی دامەزراوەی
پێشمەرگە دێرینەكانی بزوتنەوەی گۆڕان بە سەرپەرشتی د. ئەنوەر رەشید و ژمارەیەك لە
ئەندامانی دامەزراوەكە سەردانی مەكۆی سلێمانیان كرد و لەلایەن رەئوف ئەحمەد كاكی،
باژێروانی سلێمانی و ئەندامانی جفاتی نیشتمانی پێشوازیان لێكرا.
لە كۆبونەوەیەكدا لە چوارچێوەی
راسپاردەی كۆنفڕانس و كۆبونەوەكانی جڤاتی نیشتمانی و دەستوری نوێی ناوخۆیی، گفتوگۆ لەبارەی كاری پێكەوەیی و زیاتركردنی هەماهەنگی نێوان دامەزراوەكان
كرا پەیوەست بە ئامادەكاریەكانی خۆڕێكخستنەوەی بزوتنەوەی گۆڕان بەتایبەت
پەیوەندیكردن بەو پێشمەرگە و تێكۆشەرە دێرینانەی لە بزوتنەوەكەدا كاریان كردوە.
لە ئێستادا بزوتنەوەی گۆڕان سەرجەم ئاست و
ئۆرگانەكان لەژیر راسپاردەی كۆنفڕانسی نیشتمانیدا و دوای كۆتایی هاتنی كۆنفرانسی
تەواوكاری، سەرقاڵی خۆڕێكخستنەوە و هەنگاوی كرداریی و ئامادەكاریە بۆ قۆناغی نوێ
بەشێوەیەك كە لە ئاست چاوەڕوانی گۆڕانخوازان و تەواوی هەڵسوڕاوان و خەڵكدا بێت.