وەفدێكی حزبی زەحمەتكێشان سەردانی مەكۆی سلێمانی بزوتنەوەی گۆڕان دەكات

29/06/2026

وەفدێكی حزبی زەحمەتكێشان سەردانی مەكۆی سلێمانی بزوتنەوەی گۆڕان دەكات و لە دیدارێكدا پەیوەندییەكانی هەردولا و دۆخی سیاسی و گوزەرانی هاوڵاتییان و پێویستی پێشكەشكردنی خزمەتی زیاتر بە خەڵك گفتوگۆكرا.

ئەمڕۆ دوشەممە (٢٩ی٦ی٢٠٢٦)، وەفدێكی لقی سلێمانی حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان بە سەرۆكایەتی بەختيار مستەفا ئەندامی كۆمیتەی ناوەندی و كارگێڕانی لقی سلێمانی سەردانی مەكۆی سلێمانی بزوتنەوەی گۆڕانیان كرد و لایەن ڕەئوف ئەحمەد کاکە باژێروانی سلێمانی و سالار محەمەد ئەندامی جفاتی نیشتمانی و ئەندامانی ئەنجومەنی قەزای ناوەندی سلێمانیەوە پێشوازیان لێكرا.

لە دیدارێكدا گفتوگۆ لەبارەی پتەوكردنی پەیوەندییەكانی هەردولا و دۆخی سیاسی و پێشهاتە نوێیەكان و دۆخ و گوزەرانی خەڵك و شاری سلێمانی كرا و جەخت كرایەوە لەگرنگی كاری پێكەوەیی و یەكڕیزی بۆ تێپەڕاندنی قەیرانەكان و هێنانە كایەی دۆخێكی سەقامگیری سیاسی و ئابووری و خۆشگوزەرانی بۆ خەڵك.


هەواڵی زیاتر