ئەنجومەنی قەزای سلێمانی بزوتنەوەی گۆڕان كۆبوەوە

13/09/2025

ئەمڕۆ شەممە (١٣ی٩ی٢٠٢٥)، ئەنجومەنی قەزای سلێمانی بزوتنەوەی گۆڕان بۆ تاوتوێكردنی دواین پەرەسەندنە سیاسیەکانی کوردستان و دۆخی ناوخۆیی بزوتنەوەی گۆڕان و ئامادەكارییەكان بۆ قۆناغی نوێ كۆبوەوە.

لە كۆبونەوەكە كە بە سەرپەرشتی رەئوف ئەحمەد کاکى باژێروانی سلێمانی بەڕێوەچو، بڕیار و راسپاردەكانی كۆتا كۆبونەوەی هاوبەشی جڤاتی نیشتمانی و گشتی گفتوگۆكرا، هاوكات باس لە گرفت و ئاستەنگ و لەمپەڕەكان كرا و جەخت كرایەوە كە درێژە بدرێت بە چڕكردنەوەی هەوڵەكان و زاڵبوون بەسەر تەواوی ئاستەنگ و سەرخستنی ئامادەكارییەكان بۆ قۆناغی نوێ و روبەڕوبونەوەی ئاڵنگارییەكان.

لای خۆیانەوە ئەندامانی ئەنجومەن و هەڵسوڕاوان پێشنیار و سەرنجەكانیان خستەڕو، ئامادەیی دەربڕا بۆ بەگەڕخستنی هەوڵەكان و سەرخستنی ئامادەكارییەكان بۆ قۆناغی نوێ و روبەڕوبونەوەی ئاڵنگارییەكان.


هەواڵی زیاتر