ئەنجومەنی قەزای کەرکوکی بزوتنەوەی گۆڕان کۆبونەوە

14/09/2025

هاوکات لەگەڵ سەردانی رێكخەری گشتی بۆ ئیدارەی ڕاپەڕین و قەزای ڕانیە، كۆبوونەوەی ئەنجومەنی قەزای سلێمانی و ئەنجومەنی قەزاكانی سنوری پارێزگای هەولێری بزوتنەوەی گۆڕان، ئەمڕۆ شەممە (١٣ی٩ی٢٠٢٥)، ئەنجومەنی قەزای کەرکوکی بزوتنەوەی گۆڕانیش بۆ تاوتوێی دۆخی ناوخۆیی و ئامادەکارییەکانیان بۆ قۆناغی نوێ و دیداری گشتی هەڵسوڕاوان، كۆبونەوە.
کۆبونەوەکە بە سەرپەرشتی، عەزیز حەمید زەنگەنە باژێروانی كەركوك بەڕێوەچو، لای خۆیانەوە هەڵسوڕاوان ڕاوسەرنجی خۆیان بۆ ئامادەکارییەکانی قۆناغی نوێی بزوتنەوەکە و روبەڕونەوەی ئاڵنگاریەكان خستەڕو، هاوكات بەگەڕخستنی هەوڵەكانیان بۆ بەهێزكردنەوەی گۆڕان دوپاتكردەوە.


هەواڵی زیاتر