مەڵبەندی حیزبی شیوعی كەركوك سەردانی مەكۆی گۆڕان دەكات
12/05/2026
شاندێکی مەڵبەندی كەركوكی حزبی شیوعی بەسەرپەرشتی هاوڕێ دڵشاد بەپرسی مەڵبەند سەردانی مەكۆی كەركوكی بزوتنەوەی گۆڕان دەكات و لەلایەن عەزیز زەنگەنە باژێروان و ئەندامانی ئەنجومەنی قەزای مەكۆوە پێشوازیان لێكرا.
لە دیدارێكدا شاندی میوان پیرۆزبایی سەرکەوتنی کۆنفرانس و هەڵبژاردنی جڤاتی نیشتمانی بزوتنەوەی گۆڕانیان كرد.
هاوكات پتەوکردنی پەیوەندیەکانی هەردولا بە ئاڕاستەی خزمەتكردنی خەڵكی شارەكە و دۆخی سیاسی و پێشهاتە نوێیەكان گفتوگۆ كرا.