باژێروانی كەركوك هاوخەمی قوڵی بزوتنەوەی گۆڕان بۆ شەهیدبوونی ئەحمەد کەركوكی دووپات دەكاتەوە
31/01/2026
ئەمڕۆ شەممە، باژێروانی كەركوكی بزوتنەوەی گۆڕان و ئەنجومەنی قەزا بەشدارییان لە ڕێوڕەسمی جەماوەری بەخاكسپاردنی تەرمی شەهید ئەحمەد هێمن کەركوكی کرد.
عەزیز حەمید زەنگەنە باژێروانی كەركوكی بزوتنەوەی گۆڕان هاوخەمی قوڵی بزوتنەوەكەی گەیاندە خانەوادە و بنەماڵە و کەسوکاری سەربەرزی شەهید و ڕێز و وەفای خۆیان بۆ خەبات و قوربانییەکانی دوپاتکردەوە؛ وەک ئەمەکێک بۆ خوێنی ئەو شەهیدانەی لە پێناو ئازادی و پاراستنی خاکی کوردستاندا گیانی خۆیان بەخت کردووە.
شەهید ئەحمەد گیانی فیدای خاكی كوردستان كرد لە ڕۆژئاوا و و دوێنێ باژێروان و ئەنجونەنی زاخۆی بزوتنەوەی گۆڕان لە سێمێلكا لە پێشوازی ڕووفاتەكەیدا بوون و ئەمڕۆ تەرمەكەی لە زێدی خۆی لە كەركوك لە ڕێوڕەسمی فراوان و شایستەدا ئەسپەردەی خاك كرا.